سوجدەی شوکر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-27-04:56:00 - کۆدی بابەت: 3781
سوجدەی شوکر
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ

هەرکەسێک بەڵایەکی لەسەر لاچوو، یان دڵخۆشییەکی پێگەیشت، سوننەتە سوجدەیەکی شوکر بۆ خودا ببات.

ناوه‌ڕۆك

سوجدەی (شکر) 

هەرکەسێک بەڵایەکی لەسەر لاچوو، یان دڵخۆشییەکی پێگەیشت، سوننەتە سوجدەیەکی شوکر بۆ خودا ببات (عن أبی بکرة رضي الله عنهما: أتی النبی صلي الله علیه وسلم أمر فسر به فخر لله ساجدا) رواه الترمذي وأبوداود، پێغەمبەر ﷺ هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت، جا یەکسەر بۆ خوا کەوتە سوجدە. ئەم سوجدەیەش یەک سوجدەیە، وەکو سوجدەی (تلاوة)ـیە، ئەبێ مەرجەکانی نوێژی لێبێنە جێ.


سەرچاوەکان



2418 بینین